AP ١٤٠٤ ڕێبەندان ٢ ١٢:١٨

ناوچە قەدەغەڕاگەیێندراوەکانی جۆلانی کامانەن؟

ناوچە قەدەغەڕاگەیێندراوەکانی جۆلانی کامانەن؟

وەزارەتی ناوخۆی سووریا، ئۆردووگای هوولیی لە پارێزگای حەسەکە و هەموو زیندانییە ئەمنییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە پێشتر لە بندەستی هەسەدەدا بوو، بە ناوچەی قەدەغە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، وەزارەتی ناوخۆی سووریا، ئەوڕۆ چوارشەممە 1ی ڕێبەندان، ئۆردووگای هوولیی لە پارێزگای حەسەکە و هەموو زیندانییە ئەمنییەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە پێشتر لە بندەستی هەسەدەدا بوو، بە ناوچەی قەدەغە ڕاگەیاند.

وەزارەتی ناوخۆی سووریا لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: هێزە پەسپۆڕەکان و یەکینە سەربازییەکان هەر ئێستا لە هەوڵی جێگرکردنی ئاسایش لە ناوچەگەلی ئازادکراوە لە بندەستی هەسەدە و دۆزینەوەی زیندانییە هەڵاتووەکانی سەر بە داعشن.

ڕاشیگەیاند: هێزەکانی ئاسایش خەریکی کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست بۆ کۆنتڕۆڵی دۆخی ئەمنیی لە ئۆردووگای هوولی و ئەو ناوەندانەی دیکەن کە کەسانی سەر بە داعشی تێدا ڕاگیراوە. هەر بۆیە نزیکبوونەوە لەو ناوەندانە قەدەغەیە و کەسانێک کە ئەو یاسایە ببەزێنن، هەڵسوکەوتی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت.

News ID 58384

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha